ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

باجی قائد سبسی سەركۆماری تونس، (٩٣ ساڵ) لە تونسی پایتەختی وڵاتەكەی لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت كۆچی دوایی كرد.

سەرۆكایەتی كۆماری تونس لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، سبسی كاتەكانی شەو باری تەندروستی تێكچووە و بەو هۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سبسی بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە میانی مانگی رابردوودا، سێجار رەوانەی نەخۆشخانە كرابوو.