ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی تێریزا مای لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دووركەوتەوە، بۆریس جۆنسن تەواوی وەزارەتە گرنگەكانی خۆی پڕكردەوە.

جۆنسۆن كە بەڵێنیداوە لە ٣١ی تشرینی یەكەمدا برێكیست بە رێككەوتنەوە یان بەبێ رێككەوتن ئەنجام بدات، ئەم هەڵوێستەی رەنگی داوەتەوە لە دیاریكردنی وەزیرەكانی كابینەكەیدا، ئەمە لەكاتێك زۆربەی ئەندامانی كابینەكەی لە برێكسیت خوازەكان پێكهاتوون.

وەزیری دارایی ساجید جاڤید، وەزیری ناوخۆ پریتی پاتەل، وەزیری دەرەوە دۆمینیك رەعب، وەزیری برێكسیت ستیڤن باركلای، وەزیری بەرگریی بین والاس، وەزیری پەروەردە گاڤین ویلیەمسۆن، وەزیری بازرگانی نێودەوڵیتی ئەلیزابێس ترەس، وەزیری تەندروستی مات هانكۆك، وەزیری ژینگە تێریزا ڤیلیەرس، وەزیری رۆشنبیری نیكی مۆرگان، وەزیری ئابووری ئاندریا لیدسۆم، وەزیری نیشتەجێكردن رۆبەرت جەندریك، وەزیری داد رۆبەرت بەكلاند، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئالۆك شارما و وەزیری كار ئامبەر رود.

لەكاتێكدا لە كابینەی نوێدا باركلای، هانكۆك و رود كورسییەكانی خۆیان پاراستووە، هەندێك لە ناوەكانی وەك جاڤید و والاس لە پلەی وەزارەتدا بەرزبوونەتەوە.