ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانی سووریای كرد و لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییانە كۆبووەوە كە ئێران پشتیوانیان دەكات و، فەرمانی "ئامادەی جەنگی دژ بە ئەمریكا بن"ی پێدان.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە دەستكەوتووە، سولەیمانی دوێنێ پێنجشەممە سەردانی پارێزگای دێرازۆری سووریای كردووە.

سەردانەكەی سولەیمانی پاش دەستپێكردنەوەی پشتیوانیی ئەمریكایە بۆ سوپای سووریای ئازاد لە باشووری سووریا، لە میانی ئەو سەردانەشیدا لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییانە كۆبووەوە كە ئێران پشتیوانیان دەكات.

لە كۆبوونەوەكەدا قاسم سولەیمانی پەیامی ''ئامادەی جەنگی دژ بە ئەمریكا بن''ی دا و، گرووپەكانی دڵنیاكردەوە كە لەگەڵ رژێمەكەی ئەسەد هیچ كێشەیەكیان نییە لەبارەی جەنگ دژ بە ئەمریكا.