سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، ئاماده‌یی حكومه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان له ساڵی 2020دا ده‌ربڕی و دەشڵێت: "پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، له رێوڕه‌سمێكدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی دانیشتوان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه رێكخرابوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: "ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری دانیشتوان ده‌كه‌ین كه له ساڵی 2020دا ئه‌نجام ده‌درێت و داواشی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد پشتیوانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان بن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی وتیشی: "پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی، چونكە نزیكه‌ی 30 ساڵه سه‌رژمێری دانیشتوان لە عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه.