ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو ئەفەسەرەی سوپای عێراق کە ئەمڕۆ لە کاتی هەلدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە بە کوڕە ئەنفالێکی وت ئاڵاکەی سەرشانت لابە لەلایەن قیادەی عەمەلیاتی سەماوەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو ئەفسەرەی لە سەماوە ویستی رێگری لە ئاڵای كوردستان بكات دەستبەسەر كرا و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێنراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ، دوێنێ ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و كۆمەڵكوژی چونە پارێزگای سەماوە بەمەبەستی لە نزیكەوە بینینی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، كارمەندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق رێگری لە هاوڵاتیەكی كورد كرد كە ئاڵای كوردستانی بەسەر شانیدا دابو، ئەوەش ناڕەزایی توندی شەقامی كوردی بەدوای خۆیدا هێنا.