ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕێی ئاماری مانگانەی خۆی دادگاكانی عیراق،  كە لەلایەن حكومەتەوە بڵاودەكرێتەوە، ئاماژە بە تۆماركردنی چوار هەزار حاڵەتی جیابوونەوە دەكات لەماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.

بەپێی ئامارەكەی دادگاكانی عیراق هاتووە”حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە هەموو دادگاكانی پارێزەكانی عیراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، 4548 حاڵەتی جیابوونەوەیان تۆماركردووە كە 3303 حاڵەتیان لە دەرە پەسەندكراون، و 1245 حاڵەتیشیان بە حوكمی داوەریی بوون”.

هەربەپێی ئامارەكەی دادگاكانی عیراق ، هەر لەو ماوەیەدا، 20 هەزار و 412 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراون كە 16942 گرێبەتسیان لە چوارچێوەی دادگاكاندا بوون، و 3570 گرێبەستیشیان لە دەرەوەی دادگا پەسەندكراون.