لەماوەی مانگی ڕابردووی هەر سێ ڕۆژجارێك حوكمی هاووڵاتییەكی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران جێبەجێ كراوە.
ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیكەم ١١ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران لە سێدارە دراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٠ هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای ورمێ و هاووڵاتییەكی خەڵكی پارێزگای لوڕستان لە سێدارە دراون.
هەروەها، هەموو ئەو كەسانە بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست، حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و دوو كەسیان ژن بوون.