ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاسپۆرتی عێراقی گۆڕانی بەسەردادێ‌ و هەر لاپەڕەیەکی وێنەی شارێکی لەسەر دەبێت.وێنەی شارەکانی هەرێميش دەخرێنە سەر پاسپۆرتی عێراقی

لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراستی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" لەئێستادا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لەعیراق بەڕێوەیەو پاسپۆرتەكەش لەدوو بەش پێكهاتوە، بەشی یەكەمی كە لەپەڕەی یەكەمی پاسپۆرتەكە پێكهاتووە كە وێنەو زانیارییەكانی لەسەرە، لەمەودوا كە هاووڵاتیان بەو پاسپۆرتە گەشت بۆ عیراق و دەرەوە دەكەن لەفڕۆكەخانە ناچنە لای ئەفسەری پاسپۆرت، بەڵكو پاسپۆرتەكە لەسەر ئامێرێك دادەنرێت و خۆی دەرگاكەی بۆ دەكاتەوەو پَویست ناكات مۆر لەپاسپۆرتەكەش بدات".

لەبارەی بەشی دووەمی پاسپۆرتەكەوە، بەڕێوەبەری پاسۆرتی سلێمانی رایگەیاند " بەشی دووەمی لەپەڕەكانی ناو پاسپۆرت پێكهاتوە كە وەك پاسپۆرتی ئەمریكییە كە هەر پەڕەیەكی وێنەی ویلایەتێكی پێوەیە، بۆیە پاسپۆرتی داهاتووی عیراقیش هەر پەڕەیەكی وێنەی شارێك لەشارەكانی عیراقی لەسەرەو ئاماژە بەشوناسی ئەو شارە دەدات، بۆ نمونە بۆ هەولێر وێنەی قەڵا بێت، بۆ هەڵەبجە مۆنۆمێنتەكە بێت، بەڵام بۆ سلێمانی ماوەتەوە وێنەیەك یان شێوازێك كە شوناسی سلێمانی بێت لەسەر پاسپۆرتەكە.