بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە قاهیرەی پایتەختی میسر، چوار ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و بە هۆیەوە ١٧ كەس گیانیان لەدەستدا و ٣٢ی تریش برینداربوون.
رۆژی دووشەممە 5ی ئابی 2019 وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی میسر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێك لە ناوەڕاستی شاردا لە نزیك پەیمانگای شێرپەنجەوە بە ئاراستەی پێچەوانەی رێڕەوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل رۆیشتووە و خۆی كێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلدا و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەك روویداوە.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی میسر رایگەیاند، كە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكان، ١٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ی تریش برینداربوون.