ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ئەمریكا رازیی نییە بە هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا.

رۆژی سێشەممە 6ی ئابی 2019 مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەكاتی سەردانیكردنی بۆ وڵاتی ژاپۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمریكا رازیی نییە بە هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا.

ئێسپەر راشیگەیاند، "بە روونی ئێمە رازینیین بە هیچ هێرشێكی تاكلایەنەی توركیا بۆ باكووری سووریا و جێگای قبووڵ نییە. ئەو هێرشە لە دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هەسەدە و توركیایە".

وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئەوەشی خستەروو، "ئێمە هیچ نیازێكمان نییە دەستبەرداریان بین، بەڵام ناشتوانین لە پاراستنیان گرەنتیان بكەین".