ئوگەست وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌شداری له ئه‌ركی ئاسایشی گه‌رووی هورمز ئه‌كه‌ن به‌سه‌ركردایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئیسرائیل كاتز ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی دزه‌پێكردووه كه گه‌وره‌ترین هێزی ده‌ریاوانی ئیسرائیلی به‌رێده‌كرێت بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو و ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رگری ئیسرائیل-یش له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و دوو كه‌شتی بارهه‌ڵگره نه‌وتییه به‌ریتانییه‌وه دێت كه ئیران له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت له هورمز.
راپۆرته‌كه‌ی ئیسرائیل كارتزئاشكراشی كردووە كه لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه و به‌رگری په‌رله‌مانی ئیسرائیل كه داوای له ئه‌مریكا كردووه تا هێزی ده‌ریای ئیسرائیل تا نزیك كه‌نداوی فارس مل بنێت. ده‌شڵێت: "ئه‌مه یه‌كێكه له‌و به‌شه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی هه‌وڵی ئیسرائیل دژی فراوانبوونی پێگه و هه‌ژمونی ئێران و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سێ ده‌وڵه‌تی سووننه له‌ناوچه‌كه".
هه‌فته‌ی رابردووش بەریتانیا به‌ره‌سمی رایگه‌یاند كه هێزی ده‌ریای ده‌به‌نه كه‌نداو بۆ پاراستنی كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی وڵاته‌كه‌ی.