ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایدەگەیەنێت، هێزەكانمان دەتوانن لەهەر كاتێكدا بمانەوێت دەستبەسەر هەر كەشتییەكدا بگرین.

عەلی رەزا تنغەسیری فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رۆژی دووشەممە 12ی ئابی 2019 بە میدیاكانی راگەیاند، هێزەكانمان دەتوانێت لەهەر كاتێكدا بیانەوێت دەستبەسەر هەر كەشتییەكدا بگرن، تەنانەت ئەگەر كەشتییەكان لەلایەن كەشتییەكانی بەریتانیا و ئەمریكاشەوە بپارێزرێن.

تنغەسیری راشیگەیاند، ئاماژەی بەوەشكردووە، تاران بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی گەروی هورمز تا بتوانێت گرەنتی هەناردەی نەوت بكات.

ناوبراو ئەوەشی خستەروو، ئەمریكا و بەریتانیا هەوڵدەدەن سیناریۆیەكی نوێ لەناوچەكە بسەپێنن و ئیسرائیل لەناوچەكە جێگیر بكەن.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران جەختیشیكردەوە، هەر بوونێكی ئیسرائیل لە ئاوەكانی كەنداو هەڵگیرسانی جەنگی لێدەكەوێتەوە