ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا فاتیح دۆنمەز بەمەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێك گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورك، رۆژی چوارشەممە 28ی ئابی 2019 بڵاویكردەوە، دۆنمەز لە فڕۆكەخانەی بەغداد لەلایەن جێگری وەزیری نەوتی عێراق فیاز حەسەن و باڵیۆزی توركیا لە بەغداد فاتیح یڵدزەوە پێشوازیی لێكرا.

چاوەڕوان دەكرێت دۆنمەز لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوت سامیر الغەدبان و وەزیری كارەبا لوئەی الخەتیب كۆبێتەوە.