ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، پاسپۆرتی عێراق دەگۆڕدرێت بە پاسپۆرتێكی كوالێتی بەرز.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە میدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، پاسپۆرتی عێراق بۆ پاسپۆرتێكی كوالێتی بەرز دەگۆڕدرێت، لاپەڕەی یەكەمی پاسپۆرتە نوێیەكە سیمكارتێكی تێدایە كە سەرجەم زانیارییەكانی تێدایە و بێجگە لە پەنجەمۆر، چاویش دەخوێنێتەوە.

عەمید سالار راشیگەیاند، "هەر پارێزگایەك لاپەڕەی یەكەمی پاسپۆرتەكەی دوو وێنەی دیارترین و ناسراوترین شوێنی ئەو پارێزگایەی لەسەرە، بۆ پارێزگای سلێمانیش نووسراویان بۆ پارێزگار كردووە و چاوەڕوانن دوو وێنەیان بۆ بنێردرێت و لەسەر هەردوو دیوی لاپەڕەی یەكەمی پاسپۆرتەكە دابنرێت".