ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی یەمەن نوێترین ئاماری هێرشەكەی عەرەبستانی سعودی بۆ سەر گرتووخانەیەك لە شاری زمار ڕاگەیاند.

محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حوسییەكان لە زاری وەزارەتی تەندروستییەوە ئاشكرایكرد لە هێرشەكەی عەرەبستاندا بۆ سەر گرتووخانەیەك لە زمار 50 زیندانی كوژراون و 100ی دیكە برینادر بوون.

سعودیە پێشتر ڕایگەیاند، بۆردومانی بنكەی خەزێنەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكیان كردووە.

حوسییەكانیش ڕایانگەیاند، سعودیە گرتووخانەی بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە كوشتارگەیەك دروستبووە كە دەیان كەس كوژراون و تەرمی 50 زیندانیش بڵاوبوونەوە.