ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری دەرەوەی حكومەتی ئێران، لەهەمبەر لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ كە رایگەیاندبوو كەشتی ئەدریان دەریا-١ی ئێران بەرەو سووریا چووە رایگەیاند ''ئێمە نەوت بە هەر كەسێك و هەر كڕیارێك كە بمانەوێت دەفرۆشین".

رۆژژی یەكشەممە 1ی ئەیلولی 2019 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی حكومەتی ئێران لە لێدوانێكیدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، وەڵامی لێدوانەكانی مایك پۆمپیۆی داوەتەوە كە رایگەیاندبوو، كەشتییەكەی ئێران بەرەو سووریا چووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند ''ئەمریكا بە چەتەیی دەریا و هەڕەشە بەردەوامە لەسەر رێگرتن لە ئێران لە فرۆشتنی نەوت بە كڕیارە دێرینەكانی. بەڕێز پۆمپیۆ هەر بۆخۆتان بڵێن! ئێمە نەوت بە هەر كەسێك و هەر كڕیارێك كە بمانەوێت دەفرۆشین".