ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەكۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئاك پارتیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاردرا لەسەر ناردنی ناوی هەریەكە لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەلجوق ئۆزداغ و ئایهان سەفەر بۆ لیژنەی دیسپلینی پارتەكە بەمەبەستی دوورخستنەوەی یەكجارەكی.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، بەبڕیارێك كە لەمیانەی كۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئاك پارتیدا بەسەرۆكایەتیی سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەركراوە، ناوی هەریەكە لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەلجوق ئۆزداغ و ئایهان سەفەر رەوانەی لیژنەی دیسپلینی پارتەكە كراوە بەمەبەستی دوورخستنەوەی یەكجارەكی.

لەلایەكی دیكەوە راگەیەنراوە، قۆناغی رێكارەكانی ناردنی ناوی هەریەكە لە سەرۆكی لقی ئەنقەرەی ئاك پارتی نەدیم یاماڵی و سەرۆكی لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی سەلیم تەمورجی، بۆ لیژنەی دیسپلین بەمەبەستی دوورخستنەوەی یەكجارەكی دەستپێدەكرێت.