ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بەیاوەری شاندێكی باڵای كۆمكاری عەرەبی سەردانی عێراق دەكات.

رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی رۆژی سێشەممە 3ی ئەیلولی 2019 لە هەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا، سەردانی بەغدا دەكات.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەحمەد ئەبولغەیت بە بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی ئەو وڵاتە تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن، لەوانە بڕیارە دوای سۆماڵ، پۆستی سەرۆكایەتیی عێراق بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبی وەربگرێت.