ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019 محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ كۆڕبه‌ندی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا له‌ به‌غدا وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد" ئێمه‌ قوربانیيه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌بیرناكه‌ین".

حه‌لبوسی له‌ وتاره‌كه‌یدا ‌ رایگەیاند: "تیرۆر و داعش به‌ته‌نیا عێراقیان به‌ ئامانج نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو وڵاتانی‌ تریشیان به‌ ئامانج گرتووه‌"

راشیگەیاند‌: "ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ شه‌ڕه‌كه‌مان دژی‌ تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌ و ئێستا ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ وه‌ك چاودێری‌ ئاواره‌ و كۆچبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئێمه‌ قوربانیه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌بیرناكه‌ین".

حه‌لبوسی راشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ خۆیان به‌دووربگرن له‌ ده‌ستوه‌ردارنی‌ ده‌ره‌كی‌ و سیاسی‌ و لایه‌نگیری‌ هه‌رێمی‌.