ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوانە حەسەن ئەبوبەکر: پەیامنێری ڕێگای کوردستان لەبەریتانیا

خانەی لۆردانی بریتانیا پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی پرۆژەی نەو دیەل برێکزیت-ی پەسەند کرد، ئەوەش دوەم گورزە بەر جۆنس بکەوێت لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا.

پرۆژەی نەو دیەل برێکزیت، پرۆژەی گەلاڵەکراوی بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بریتانیایە بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا لە یەکێتی ئەوروپا.

پەسەندکردنی پرۆژەیاسای نەو دیەل برێکزیت لەلایەن خانەی لۆردانەوە، پێشهاتێکی چاوەڕوانکرابو، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئەندامانی پەرلەماناوە لە رێکەوتی 4ی ئەم مانگە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

لە ماوەی کەمترە لە 24 کاتژمێرد، ئەوە دوەم گورزە کە بەر جۆنسن دەکەوێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمرۆ دادگای بریتانیا، سكاڵایەكی رەتكردەوە كە دژ بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بو تایبەت بە هەڵپەساردنی پەرلەمان.

داداگای باڵای بریتانیا ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئەو سكاڵایەی دژ بە بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی وڵات تۆماركرابو سەبارەت بە بڕیاردانی بۆ هەڵپەساردنی كارەكانی پەرلەمان بۆ ماوەی پێنج هەفتە، رەتكراوەتەوە".