ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر وزە و نەوت، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند "چەند هەفتەی رابوردوو گفتوگۆكان بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەچوون و رەنگە لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا رێككەوتنێكی گشتگیر بێتە ئاراوە".

لەمیانی كۆنفرانسی وزە كە لەشاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم رەنگە بگاتە 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە، كە نەهاتووەتەوە ژێر چاودێری حكومەتی ناوەند.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: 90%ی ئەو پارەیەی بۆ بڕە بودجەی ساڵانە لەعێراق دابیندەكرێت، لەداهاتی نەوت دابیندەكرێت.