بڕیارە سبەینێ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی چین بكات و لەگەڵ ئەو وڵاتەكەدا چەندین ڕێككەوتن واژۆ بكات.
عەبدولحسێن حەنین، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری دەكرێن، لەوانە دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد و چەند بوارێكی دیكە.