وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێرانی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وت لە سعوودیه، تۆمه‌تباركرد.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆتەوە، له كاتێكدا سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه، محەمەد جه‌واد زه‌ریف به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن گوایه سه‌رقاڵی دیپلۆماسین، تاران له پشت نزیكه‌ی 100 هێرشه‌وه‌یه بۆسەر سعوودیه.
مایک پۆمپیۆ راشیگەیاندووە، "له‌نێو ئه‌و هه‌موو بانگه‌وازه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كاندا، ئێران ئێستا په‌لامارێكی بێ وێنه‌ی بۆسه‌ر خستنه‌ڕووی وزه ده‌ستپێكردووه. به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه له‌یه‌مه‌ن-ه‌وه هاتبێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌وازی له ته‌واوی وڵاتان كرد به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و روون ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بكه‌ن و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕی وزه‌دا و به به‌رپرسیار گرتنی تاران له‌باره‌ی شه‌ڕه‌نگێزییه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیدا كارده‌كات.