وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.
عه‌لائه‌دین عه‌لوان وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له نامه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه و له میدیاكانی عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، دووچاری ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ست بووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا و به‌مهۆیه‌وه له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام نابێت و، ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
عه‌لائه‌دین عه‌لوان له شوباتی ٢٠١٨ جارێکی دیکە نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه داواكاریه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه.