ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پزیشکێکی میسری دەستدرێژی کردووەتە سەر کچە سکرتێرەکەی و دواتر تاوانێکی دڕندانەی ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، (عەلا م. ع.)، پزیشکی قوڕگ و لوت و گوێ و تەمەن 63 ساڵ، کچە سکرتێرەکەی خۆی هەڵخەڵەتاندووە و بە بەڵێنی هاوسەرگیری، سێکسی نایاسایی لەگەڵ ئەنجام داوە.

سکرتێرەکەی دووگیان بووە و رەتی کردووەتەوە منداڵەکەی لەبار ببات، دوای لەدایکبوونی منداڵەکەش، پزیشکەکە خستوویەتییە ناو کیسەیەک و فڕێی داوەتە زبڵخانە.

رووداوەکە لە ناوچەیەکی شاری تەنتا لە پارێزگای رۆژئاوای میسر روی داوە و بەهۆی ئەوەی منداڵەکە کاغەزی نەخۆشخانەی لە دەست بووە، پۆلیس توانیویەتی دایکی منداڵەکە و پزیشکەکە دەستگیر بکات.