ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پارەی یەدەگی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 87 ملیار دۆلار.

ئەو بەرپرسە عێراقییە بە میدیاكانی وتووە”لە چارەكی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 13 ملیار دۆلار یەدەگی عێراق زیادی كردووە”.

سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتووش ناوبراو وتویەتی”ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاكانەوە باس دەكرێت بەو شێوەیە نییە”.

بودجەی گشتی ساڵانەی عێراق نزیكەی 93%ی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوتەوە، یەدەگی عێراق بۆ نزیكەی 35 ملیار دۆلار دابەزی.