ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

‎ سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دروستدەکاتەوە و هێزی پێشمەرگەشی تێدا دەبێت.

‎عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە فەرمانێکی دیوانیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە سەرۆکایەتی خۆی دروستدەکرێتەوە و فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، بە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دیاریکراوە.

‎هەر لە فەرمانە دیوانییەکەدا هاتووە، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا نوێنەرانی ئەم لایەنانە ئەندامن: وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای دژە تیرۆر، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق، فەرماندەیی هێزی وشکانی، فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی، فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپا، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، دەستەی حەشدی شەعبی و وەزارەتی پێشمەرگە.