ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی كردنه‌ئامانجی كارگه‌كانی نه‌وت لە سعوودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ "ده‌زانن ئه‌نجامده‌رانی كێن" و "له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌گه‌ری هەر هێرشێك".

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كردنه‌ئامانجی كارگه‌كانی نه‌وت لە سعوودیه‌ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند "كێڵگه‌یەکی نه‌وت لە سعوودیه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر. هۆكارمان هه‌یه‌ بۆ پشوودرێژیمان له‌وه‌ی باوه‌ڕ بكه‌ین ئه‌نجامده‌ری كێیه‌، په‌یوه‌ندیدار به‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ ئێمه‌ سه‌رنجمان خستۆته‌ (سه‌ر ئامانج) و چه‌كه‌كانمان پڕن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ئەوەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو هێرشەوەیە له‌ شانشین (سعوودیه‌)ه‌وه‌ ببیستین".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی وه‌ڵامی ریاز ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ چ هه‌لومه‌رجێكدا بكه‌ونه‌ خۆ.

تره‌مپ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و رووداوه‌ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زین له‌ نرخی نه‌وت لە بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا روونه‌دات ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه‌ "به‌پێی پێویست" نه‌وتی عه‌مباركراو به‌كاربهێندرێت.