سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازاڕی دراو و سه‌رمایه‌ی ژووری بازرگانی تاران رایگه‌یاند: له نێوان ئێران و چیندا رێككه‌وتن كراوه بۆ هێنانه‌كایه‌ى هێڵێكی ئابووری 400 ملیار دۆلاریی.
فریاڵ موسته‌وفی سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازاڕی دراو و سه‌رمایه‌ی ژووری بازرگانی تاران له لێدوانێكدا بۆ به‌شی ئابوری ئاژانسى ته‌سنیمی ئێرانی وتی: "به‌مه‌به‌ستی كڕینی نه‌وتی ئێران و وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه‌ماندا، چین گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌نی 400 ملیار دۆلاریی له‌گه‌ڵ تاران‌دا واژۆ كردووه".
وتیشی: "به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته كۆمپانیا چینییه‌كان به‌بێ كه‌مكردنه‌وه، كار و پڕۆژه و چالاكییه ئابورییه‌كانیان له ئێران‌دا دهستپیدهكهن".