ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوا لە كۆمپانیا چینییەكان دەكات، بەوپەڕی گوڕ و تینەوە بەشداریی لە هەڵساندنەوەی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا بكەن، بەڵێنیش دەدات ئاسانكارییان بۆ بكات.

 

عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەی پیشەسازی جیهانی 2019، لە شاری خیفی چینی ڕایگەیاند”لە میانی ئەو چاوپێكەوتنانەی ئەنجامیان دەدەن، داوا لە كۆمپانیا چینییەكان دەكەن بەوپەڕی گوڕ و تینەوە بەشداریی لە ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا بكەن، لای خۆشيانەوە بەڵێن دەدەن هەموو ئەو ئاستەنگانەیان لەبەردەمدا ڕابماڵن كە دێنە ڕێیان”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لیژنەی ناوەندی، سەرپەرشتی ڕەخساندنی هەلی گونجاو دەكات بۆ ئەو كۆمپانیایانە، ئامانجیشیان لەو كارەدا خستنەڕووی خواستی وڵاتە لە كاریی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی چین.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیعێراق لەگەڵ ئەندامانی شاندنی عیراقی كە لە وەزیرەكان و پارێزگارەكان و ڕاوێژكاران پێكهاتبوون، وەك میوان و لەسەر بانگهێشتی لی كیشیانگ سەرۆك وەزیرانی چین، ئامادەی كۆنگرەی پیشەسازی جیهانی 2019 بوون كە دوێنێ‌ هەینی كارەكانی لە شاری خیفی چینی دەستیپێكرد.