ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەوی شەممە 21-9-2019، هەزاران هاووڵاتیی میسری لە شاری سوێس لە باکووری رۆژهەڵاتی میسر دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای لەسەرکار لاچوونی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەکرد.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە فەرمانی عەبدولفەتاح سیسی هەوڵی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران و دەستگیر کردنیان داوە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بووە.

خۆپیشاندەران داوا دەکەن عەبدولفەتاح سیسی واز لە سەرۆکایەتیی وڵات بهێنێت و دروشمی بڕۆ (ارحل یا سیسی)یان بەرز کردبووەوە و زانیارییە بڵاو کراوەکانیش باس لەوە دەکەن، کە هیزە ئەمنییەکان گوللەیان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران، بەکار هێناوە.

Image result for ‫مظاهرات في مصر‬‎

Image result for ‫مظاهرات في مصر‬‎