ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی قسەکانی ئەفسەرێک لە سوپای عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە  22ی ئەیلولی 2019 ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج.

ئەفسەرێک لە سوپای عێراق کە بە ھۆی ھەستیاری بابەتەکەوە لە رووی ئاسایشەوە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی سەربە لیوای تفوف-ی حەشدی شەعبییان لە فڕۆکەخانەی مورسەنات (٧٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای شارۆچکەی روتبە) لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج".

گوتیشی: "بۆردومانەکە بووەتە ھۆی گەیاندنی زیانی ماددی، بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی حەشدی شەعبی بکەوێتەوە".

روونیشی کردووەتەوە کە فڕۆکەخانەی مورسەنات لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی روتبە و دەرھێنانی لە چنگ داعش سێ ساڵ لەمەوبەر بووەتە بارەگایەک بۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی.