ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەشت رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری میللی چین و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە، واژۆ دەکات.

عەبدولحوسێن هەنین، راوێژکاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ماڵپەڕی (RT)ی رووسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2019، عەبدولمەهدی هەشت رێککەوتن لە بوارە جیاوازەکان، واژۆ دەکات.

عەبدولحوسێن هەنین هەروەها رایگەیاندووە، کە وەزارەتی دارایی عێراق و دەزگای پاڵپشتیی هەناردەکردنی چینی رێککەوتنێکی هاوبەش واژۆ دەکەن بۆ پارەدارکردنی پرۆژەکانی عێراق لەلایەن چینەوە.

ئەو راوێژکارەی عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەموو خەرجییەکانی سەردانی شاندە باڵاکەی عێراق بۆ چین لەسەر ئەستۆی حکوومەتی چینە.

رۆژی پێنجشەممە 19-9-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، گەیشتە کۆماری میللی چین.

شاندەکە سێ بەرپرسی کورد لە حکوومەتی عێراق و سێ پارێزگاری هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت.

ئەو بەرپرسە کوردانەی یاوەریی عەبدولمەهدی دەکەن بۆ چین:

- فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردەنەوەی عێراق، ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە چین، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، هەوڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک.

Image may contain: 5 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: one or more people, people standing and indoor