ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە نیویۆرک کۆبونەوە و سەرۆک بەرهەم جەختی لە خواستی عێراق کردەوە لە بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز و فراوان لەگەڵ فەڕەنسادا.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک چاویکەوت بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە خواستی عێراق کردەوە لە بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ فەڕەنسا لە گشت بوارەکاندا، ھاوکات ئاماژەی بە فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش کرد لە نێوان ھەردو وڵاتی دۆستدا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردولا بکات.

ھەروەھا سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا تاوتوێی گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھانیان کرد، وێڕایی پێویستی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەری تەواوی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان گشت لایەنەکان، تاوەکو ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بێت لە ناوچەکەدا.