ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق فراوانتربوون، جگە لە بەغدا شارەکانی ناسریەو دیوانییەو بەسرەو کەرکوک و دیالەو دوێنێ‌ ئێوارەیەش نەجەفی گرتەوەو کۆی ئەو پارێزگایانەی خۆپیشاندانی تێدا بەردەوامە حەوت پارێزگایە. لە زۆرێک لەو شارانە بە بەغداشەوە خەریکە لە ژێر کۆنترۆڵ دەردەچێت، لەهەندێک شارو شارۆچکەکان ئۆفیسی سەرەکی ئەنجومەنی پاریزگاکان و قائیمقامییەت کەوتۆتە دەستی خۆپیشاندەران.

بە بەراورد بە یەکەم رۆژ، خۆپیشاندانەکان بەرفراونتربوون لە بەغدا هەرچەندە خۆپیشاندانەکان لەچەندان گەڕەک و ناوچەو شەقام خۆپیشاندانە، بەدەیان هەزار کەس بەشدارن لە خۆپیشاندانەکانداو، هێزە ئەمنییەکانیش توندتر لە دوێنێ بەرپەرچیان دەدەنەوەو لەبەر پشێوی و فراوانی خۆپیشاندانەکان تا ئێستا ژمارەی کوژراو بریندارەکان نەزانراون.

دوێنێ‌ شەو فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتە دەست خۆپیشاندەران، لە شاری ناسریە بینایەکی ئەنجومەنی پارێزگا کەوتە دەست خۆپیشاندەران، لە زۆرێک لەشارەکانی دیش خۆپیشاندەران دەیانەوێت کۆنترۆڵی بینا ناوخۆجێیەکانی حکومەت بکەن، لەبەغداش خۆپیشاندەران دەیانەوێت کۆنترۆڵی ناوچەی سەوز بکەن.

چاودێران مەترسی ئەوەیان هەیە بەتەواوی دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵ دەربچێت.

پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشوور، کۆبوونەوەی نائاسایی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی سەپاند.

وەزارەتی بەرگری عێراقیش لە راگەیەندراوێكیدا، هاتووە" نەجاح شممەری وەزیری بەرگری فەرمانی دەرکردووە سەرجەم یەكەكانی سوپا بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەکی باڵاوە".

وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ئامانج لە فەرمانەكە "پاراستنی سەروەری دەوڵەتە، پاراستنی دامەزراوە حكومییەكان، ئامانجە ژیارییەكان و سەرجەم باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسیەكانە" 

هاوكات وەزیری بەرگری جەختیشیكردەوە لە گرنگیی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.