ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دواین ئاماری ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی باشووری بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمسیۆنەكە، دوازدە كەس كوژراون و زۆرتر لە 400 كەسی دیكەش لە خۆپیشاندانەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق بریندار بوون.

بەیانی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جگە لە هەندێك شوێن قەدەغەی هاتووچۆی لە شاری بەغدا ڕاگەیاند.