ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image result for ‫الاخبار العراق یوم‬‎

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی کوژراون لە خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە ژمارەی کوژراون بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، ٩٣ کەس.

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ سەربە ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە "بەپێی دوایین ئامار لەو خۆپیشاندانەی كە لە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە شاری بەغدا و چەند شارێكی باشووری عێراق ئەنجام دەدرێن تا ئێستا، ٩٣ كەس كوژراون و سێ هەزار و ٩٧٨ كەسی دیكەش بریندار بوون".

بەپێی راگەیەندراوەكە، ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەش كە لە خۆپیشاندانەكاندا تا ئێستا دەستگیركراون، گەیشتووەتە ٥٥٦ كەس كە ٣٥٥یان ئازاد كراون.