ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرای دەكات، هەر ئۆپەراسیۆنێكی تاكلایەنەی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات، دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان لە ناوچەكەدا.

شۆن رۆبێرتسۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، واشنتن گرنگی بە سەركەوتنی رێككەوتنی ناوچەی ئارام لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەدات و ئەو رێككەوتنەش باشترین رێگەیە بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەكە.

گوتەبێژی پێنتاگۆن راشیگەیاند، هەر ئۆپەراسیۆنێك بەبێ هەماهەنگی ئەوان لە رۆژهەڵاتی فورات جێگەی نیگەرانی ئەوانە و دەشبێتە هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان و نائارامی بە دوادا دێت.