ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت، دەستپێكردنی هەر ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژھەڵاتی فورات، دەرگا لەبەردەم شەڕێكی درێژخایەن دەكاتەوە.

ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەوان پابەندی تەواوی خاڵەكانی رێككەوتنی میكانزمی ئارام بوون و ھێزەكانیان و چەكەكانیان لە ناوچە سنوورییەكان كشاندووەتەوە، ھەروەھا تەواوی سەنگەرەكانیان لەناوبردون و ئەوەش دۆخی ئێستای ھێزەكەی خستووەتە مەترسییەوە.

(ھەسەدە) ئاماژە بەوەش دەكات، شەڕی باكووری سووریا میكانزمی ئاسایش دەكاتە میكانزمی مردن و میللەت دەربەدەر دەكات و دەرگا بۆ شەرێكی درێژخایەن دەكاتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، 11 ھەزار شەھیدیان لە شەری دژی داعش داوە و توانیویانە خەلافەتی داعش لەنێو ببەن و دۆخێكی ئارام لە ناوچەكە بەدیبھێنن.

لەو راگەیەندراوەدا ھەسەدە ئەوەشی نەشاردۆتەوە، دەستپێكردنی ھەر شەڕێك لەلایەن توركیاوە رێگە لەبەردە سەرھەڵدانەوەی داعش دەكاتەوە و گەلی سووریاش ناچار دەكات لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكاندا بژین.