ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

روبین گالیگۆ، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا رەخنەی تووند لە بڕیارەکەی کۆشکی سپی دەگرێت لەبارەی رێگرینەکردن لە هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان و پێیوایە کورد هەرگیز متمانە بە ئەمریکا ناکاتەوە.

روبین گالیگۆ، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە توویتەکەیدا نووسیویەتی: "رێگەدان بە چوونی تورکیا بۆ باکووری سووریا یەکێکە هەنگاوە هەرە ناسەقامگیرییەکانی ئێمە کە بتوانین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیکەین".

ئەندامەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا وتیشی: "کوردەکان هەرگیز جارێکی دیکە متمانە بە ئەمریکا ناکەنەوە. ئەوان بەدوای هاوپەیمانێکی دیکە، یانیش سەربەخۆیدا دەگەڕێن بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان، پۆمپیۆ جارێکی دیکە شکستی خوارد."

هەروەها برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە توویتەر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، نووسیوویەتی ''پوختەی قسەکە ئەوەیە: ترەمپ ئەمشەو لەدوای یەک پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکردەیەکی بیانی، دیارییەکی بۆ رووسیا و ئێران و داعش ئامادەکردووە."