ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image may contain: 4 people, people standing, crowd, tree and outdoor

ئاسۆ ده‌وڵه‌ت - ستۆكهۆڵم

به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ عێراقیه‌كان، ئه‌مرۆ 7 ی ئۆكتۆبه‌ر 2019 گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكخرا له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ستۆكهۆڵم بۆ شه‌رمه‌زاركردنی حكومه‌تی عێراقی و پشتگیری له‌ جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی شاری به‌غدا و باشوری عێراق كه‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر مۆڵه‌تیان پێدرابوو كه‌ له‌وێدا چه‌ندین دروشمی دژ به‌ گه‌نده‌ڵان و دزینی نه‌وت و به‌هه‌رده‌ر بردنی سامانی ووڵات و تایفه‌گه‌ری و ئه‌و به‌شبه‌شێنه‌یه‌ كه‌ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌درێژه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا دێت كه‌ له‌ شاره‌كانی ماملۆ و یۆتۆبۆری و دوێنێی ناوشاری ستۆكهۆڵم كه‌ شانبه‌شانی شاره‌ جیاوازه‌كانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێ بۆ پشتیوانی له‌ گه‌لی راپه‌ڕیوی عێراق و ڕاگرتنی كوشتن و ڕاوه‌دوونانی گه‌نجانی بێكار كه‌ داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن.

گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق هیچ مۆرگێكی حزبایه‌تی پێوه‌نه‌بوو ته‌نها ئاڵای عێراق نه‌بێت به‌رزكرایه‌وه‌‌و ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا ئامده‌بوونی كه‌سانی ئازادیخوازبوو له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق.