ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند" تەواو رون بوین لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بەوەی کە دەبێت خۆیان بەدوربگرن لە کردەوەی سەربازیی تاکلایەنە".

ئاندرو مۆریسن، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی ئەگەری هێرشی سوپای تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات ڕایدەگەیەنێت: ئێمە تەواو رون بوین لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بەوەی کە دەبێت خۆیان بەدوربگرن لە کردەوەی سەربازیی تاکلایەنە، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی خراپکردنی ڕەوشی ناوچەکە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر هەوڵەکان بۆ شکست پێهێنانی کۆتایی داعش. 

هاوکات مۆریسن لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە کە گوایە بەریتانیا دڵخۆشە بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.

دوای ئەوەی شەوی یەکشەممەی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند "بەمزوانە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکات".