ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرایكرد كە سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریا پێكەوە لە باكووری سووریا ئۆپەراسیۆنی (كانی ئاشتی) دەستپێكرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رۆژی چوارشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2019 لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی بڵاوكردەوە.

ئەردۆغان بڵاویكردۆتەوە كە، "سوپای توركیا پێكەوە لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سووریا ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی-یان لە باكووری سووریا دەستپێكردووە".