ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی چەك و كەل وپەلی سەربازی بۆ توركیا، هەتا ئەو كاتەی لەشكركێشیەكانی بۆ سەر رۆژئاڤا رادەگرێت.

رۆژی شەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2019 هەیكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" بەهۆی ئەوەی توركیا چەك و كەلوپەلە سەربازیەكانی ئێمە لە دژی شەرەڤانانی رۆژئاڤا بەكار دەهێنێت، بڕیارماندا هەناردەی چەك بەو وڵاتە رابگرین".