ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ ژمارەیەک سزای بەسەر تورکیادا سەپاند، هۆکارەکەشی بۆ هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەگەڕێتەوە.

كۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگی 403 بەڵی، 16 نەخێر پڕۆژەیاسای سزادانی تورکیا لەسەر بنەمای هێرشە سەربازییەکەی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان سزای بەسەر تورکیادا سەپاند.

پڕۆژەیاسای سزادانی تورکیا لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە هەردو وەزیری بەرگریی و دارایی ئەو وڵاتە و هەروەها سەرجەم ئەو دامەزراوانەی کە مامەڵە لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی تورکیا دەکەن دەگرێتەوە.