ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مان به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ و ده‌شڵێت: كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موارى ده‌ستور به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران.

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ى تشرینى دووه‌مى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: په‌رله‌مان له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌بوونى ته‌واو بۆ كۆبونه‌وه‌دا ده‌بێت له‌پێناو په‌له‌كردن له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت دیاریكردووه‌.

حه‌لبوسى ده‌شڵێت: كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موارى ده‌ستور به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران و شاره‌زایان و كه‌سانى ئه‌كادیمى، له‌پێناو دیاریكردنى خاڵه‌ لاوازه‌كانى ده‌ستور و چاره‌سه‌ركردنى به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان بۆ چاكسازى.