ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عیراق رایگەیاند" لە 4 رۆژی رابردووی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكاندا لە چوار پارێزگای عیراقدا 23 كەس كوژراون و هەزارو 77 كەسی تریش برینداربوون".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: بریندارەکان زۆربەیان چارەسەری پێویستیان بۆكراوە و نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و 201 كەسی تریش دەستگیركراون كە دواتر 170 كەسیان ئازاد كراون.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەکەدا وتیشی" قوربانیەكان لەخۆپیشاندانەكانی بەغداو بەسرەو كەربەلاو پارێزگای زیقاربوون".

سەرەتای‌ ئەم مانگە خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.