ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی پێشنیارەکانی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکران".

بەشێر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، نوسراویان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردوە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە بە زیادکردنی سێ کەس بۆ لیژنەکە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی راشیگەیاند،"ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی زیادکراون بریتین لەهەریەك لە رێبوار هادی و عەبدولباری مودەریس و د.جەمال کۆچەر".

رۆژی 28 مانگی رابردو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق پێکهێنا.