ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆران هەڵەبجەیی

ڕۆژی پێنج شەممە 7-11-2019  ئەردۆغان سەردانی وڵاتی هەنگاریای کرد . لە نیو سەرجەم ولاتانی ئەوروپادا هەنگاریا تاکە وڵاتە کە دۆست و هاوسۆزی تورکیایە.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لێکچوونی ئەقڵیەتی هەردوو سەرۆک لە سیاسەتی ناوخۆ و دەروەدا[ ڤیکتۆر ئۆربان] سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ،کە نزیکەی 15 ساڵە لە دەسەڵاتدایە ، ڕەفتارەکانی هاوشێوەی ئەردۆغانە و کەسێکی ڕاستڕەو و نەژاد پەرستە، بەهۆی ئەم سیاسەتە چەوتەیەوە وڵاتی هەنگاریای دووچاری چەندین کێشەو تەنگەژە کردووە. کار گەشتە ئەوەی یەکیتی ئەورپا چەندین جار {ئینزار}ی سەرۆک وەزیران بکەن ،بەوەی گەر سیاسەتەکانی نەگۆڕێت ئەوە دوور نیە لەو یەکێتیە دووری بخەنەوە.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لە ئێستادا ئۆپۆزشیۆن بەهیز بووەو جێگەیان بە حیزبەکەی ئۆربان لەق کردووە. بۆ نمونە چۆن ئۆپۆزشیۆنی تورکیا ئیستەنبوڵ و چەند باژێڕێکی گەورەیان لە دەستی ئەردۆغان دەرهێنا بەهەمان شێوە ئۆپۆزشیۆنی هەنگاریش لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکاندا بۆدابست و چەندین باژێڕی دیکەیان لە ئۆربان بردوە.

ئومێد زۆرە کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ئۆربان کەمینە بەدەست بهینیت و نەتوانیت جاریکی تر ببیتەوە بە سەرۆک وەزیران.

ئەوەی کە بۆ سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا کەمەرشکێن بوو ئەو خۆپیشاندانە بوو کە دژ بە سەردانی ئەردۆغان کرا. چونکە ئەمە یەکەم جارە خەڵک و معارەزە دژی سەردانی سەرۆکی ولاتیک خۆپیشاندان بکەن.

لە خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای کوردستان،یەپەگە ،یەپەژە ،پەكەكە بەرزکرابوونەوە.درووشمەکانیان دژ بە ئەردۆغان و پشتگیری بوو بۆ کوردانی ڕۆژئاوا، سروودی ئەی ڕەقیب لە نێو خۆپیشاندەراندا دەبیسترا.

جگە لە هەنگاریەکان، کوردانی باکوور کەلەوێ بەکاروکاسپیەوە خەریکن،کوردانی باشوور کە هەندێکیان ساڵانێکی زۆرە لەوێ جێگیر بوون و هەریەکەیان بە کارێکەوە خەریکە ، هەر وەها برێک خویندکاری هەرچوار پارچە کە ژمارەیان زۆر کەمە بەشداری خۆپیشاندانەکە بووبوون.

ئەوەی شایانی ئاماژەیە دوو شتە ،یەکەم بەشدارنەبوونی سەرۆکی شارەوانی بۆدابست لە مەراسیمی پێشوازی ئەردۆغاندا کە وەک پرۆتۆکۆل دەبوو بەشداربیت .ئەمەش وەک ناڕەزایی دەربڕینێک بەرامبەر بەو سەردانە ،هاوکات بەهۆی ئەوەی سەرۆک شارەوانی سەر بە معارەزەیە . ئەمەش ڕووگیریەکی مەزنی بۆ سەرۆک وەزیران درووست کردبوو.

خاڵی دووەم ئەوەیە کە ئەردۆغان بە نیازە ناوەندێکی ڕۆشنبیری تورکی لە بۆدابست بکاتەوە،. ئەمەش بنکەیەک و سەرەتایەک دەبێت بۆ چوونە نێو کۆمەڵگەی هەنگاری وبڵاوکردنەوەی هزری ئەردۆغانی. وەک چۆن لە باشوور ژمارەیەک خوێندنگا ،بنکەی بەناو ڕوناکبیری ،مزگەوت ،زانکۆ و تاد هەن و ئەقڵ و سۆزی هەندێک لە تاکی کوردیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە ، جا بە نیازن لە هەنگاریش هەمان کار بکەن،چونکە لە هەنگاریا جگە لە کارمەندانی باڵوێزخانەی تورکی ، تورکی دیکەی لێنیە وەک ڕەوەند ،تا لەم ڕێگەیەوە خزمەتیان بکات. بەداخەوە هەنگاریەکان لەم ڕوەوە زۆر کوورت بینن درەنگ لە مەرامی بەناو دۆستەکانیان تێدەگەن. کاتێک بە ئاگا دێنەوە کار لە کار ترازەوەو کات درەنگە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان.

هاوژیەنکەم کە هەنگاریە زۆر جار بە شۆخیەوە پێم دەڵێت: سەرکردەکانی ئێمەو ئێوە واتە هەنگاری و کورد سیاسەتیان زۆر لەیەک دەچێت ،بۆیە پێدەيچێت خزمی یەکتربن.

Image may contain: 1 person, crowd, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, sky, cloud, tree, crowd and outdoor

Image may contain: 10 people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: 7 people, crowd and outdoor

Image may contain: 3 people, people standing and closeup

Image may contain: 4 people, people standing, hat and outdoor

Image may contain: 8 people, crowd and outdoor

Image may contain: 10 people, crowd and outdoor

Image may contain: 11 people, people on stage, crowd and outdoor

Image may contain: 2 people, crowd, tree and outdoor

Image may contain: 3 people, sky, shoes and outdoor