کۆشکی سپی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوكردەوە و نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران و چالاکوانان و راگەیاندنەکانی عێراق دەربڕیوە و دەڵێت: "سەرەڕای توندوتیژییەکان و پچڕانی ئینتەرنێت، بەڵام دەنگی عیراقییەکان بۆ ئەنجامدان و چاکسازی لە پرۆسەی هەڵبژاردن بیستراوە".
کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عێراق کردووە و هەروەها میلیشیاکان و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە ئێرانیشی بە دزینی داهاتی عێراق و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار کردووە.
به‌پێی دواین ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقى، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تائێستا 319 كوژراو هه‌یه كه 13یان له هێزه ئه‌منییه‌كانن و زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.